مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی ڕێكخراو
مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-كوریا
ڕێكه‌وتی 22/12/2009 - هه‌ولێر
كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ڕۆژی 22/12/2009 له هۆتێلی شیراتۆن ی شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هه‌ولێر، به به‌شداری چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كان، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی كۆریایی: ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-كوریا كرایه‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی ڕێكخراو په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیی و دۆستایه‌تی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی كۆریایه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

