04‏/04‏/2010

كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای فۆتۆگرافی




ڕۆژی 29/3/2010 ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-كۆریا له‌ هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافیی بۆ فۆتۆگرافه‌ری به‌توانای كۆریی به‌ڕێز: كیم سانگ به‌ناوی (كوردستان له‌ زومی كۆریا) كرده‌وه‌ و ماوه‌ی 4 ڕۆژی خایاند. شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌ فۆتۆگرافه‌ر (كیم) زۆر هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ زومی كامێراكه‌ی وێنه‌ی چه‌ندین دیمه‌نی كوردستانی گرتبوو كه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی هه‌موو لایه‌ك.














سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مران له‌ بارزان


له‌ ڕۆژی 12/3/2010 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی هه‌ر یه‌ك له‌ ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-كۆریا و كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان-ژاپۆن له‌گه‌ڵ چه‌ندین میوانی كۆریایی و چینی سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد له‌ بارزان.








سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان-ژاپۆن


له‌ به‌رواری 17/1/2010 سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌مان ڕیكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-كۆریا، سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان-ژاپۆن مان كرد.