04‏/04‏/2010

كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگای فۆتۆگرافی




ڕۆژی 29/3/2010 ڕێكخراوی دۆستایه‌تی كوردستان-كۆریا له‌ هۆڵی پێشه‌وای وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان پێشه‌نگایه‌كی فۆتۆگرافیی بۆ فۆتۆگرافه‌ری به‌توانای كۆریی به‌ڕێز: كیم سانگ به‌ناوی (كوردستان له‌ زومی كۆریا) كرده‌وه‌ و ماوه‌ی 4 ڕۆژی خایاند. شایه‌نی ئاماژه‌ پێدانه‌ فۆتۆگرافه‌ر (كیم) زۆر هونه‌رمه‌ندانه‌ به‌ زومی كامێراكه‌ی وێنه‌ی چه‌ندین دیمه‌نی كوردستانی گرتبوو كه‌ بووه‌ مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی هه‌موو لایه‌ك.